ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی

 

ڕێزمان (grammar) چییە؟

 

 ئێمە پێکەوە پێوەندی دەگرین بۆ ئەوەی لە یەکتری تێ بگەین. بەزۆری بۆ پێوندیگرتن کەڵک لە وشە وەردەگرین هەرچەند دەتوانین کەڵک لە هێما و ئاماژە و شێوەی سنوورداری تریش وەربگرین. وشە و نیشانە ئەو کەرەستە و ئامرازانەن کە بەکاریان دەبەین بۆ ئەوەی بەباشی و بەوردی لە مەبەستی یەکتر تێ بگەین.

ڕێزمان ئەو یاسا و ڕێسایانەیە کە دیاری دەکات چۆن وشە و هێما و نیشانە بە شێوەیەکی دروست بەدوای یەکدا ڕیز بکەین تا وتە و نووسینەکانمان بێهەڵە بن.