-
له ناخه‌وه خاوه‌نی به‌هره و چێژی وه‌رگێڕان بێت كه
به ڕاهێنان و فێربوونی یاسا و ڕێساكانی وه‌رگێڕان زیاتر گه‌شه
ده‌ستێنێ.
-
شاره‌زاییی له زمانی ده‌ستپێك و زمانی مه‌به‌ستدا
هه‌بێت و هه‌روه‌ها لێهاتوو بێت له بواری ڕێزمان و واژه‌گۆڕی و
ڕۆنانی وشه.
-
شاره‌زاییی له‌و بابه‌ته‌دا هه‌بێت كه وه‌ری
ده‌گێڕێ، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی فیزیا وه‌رده‌گێڕێ ده‌بێ
شاره‌زاییی له بواری فیزیادا هه‌بێ و ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی كۆمپیۆته‌ر
وه‌رده‌گێڕێ ده‌بێ شاره‌زای بواری كۆمپیۆته‌ر بێت.
-
هه‌ر ده‌م هه‌وڵ بدات نوێترین فه‌رهه‌نگ و وشه‌نامه
جۆربه‌جۆره‌كان گیر بێنێ و تا بۆی ده‌كرێ تێكه‌ڵی كه‌س و كۆڕی وا
بێت كه شاره‌زایی یان حه‌زیان له كورده‌وانی هه‌یه.
-
له هه‌موو بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا بابه‌ت
بخوێنێته‌وه و واتای هه‌موو وشه‌یه‌ك به‌وردی تێ بگات و هه‌وڵ بدات
به كوردی واتاكه‌ی بدۆزێته‌وه، به‌تایبه‌ت خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه و
گۆڤار و گوێگرتن له ڕ‌ادیۆ و ته‌له‌فزیۆن زۆر به‌سووده، چونكوو
له‌و شوێنانه‌دا زیاتر هه‌ست به ئاڵوگۆڕی زمان ده‌كرێ و وشه‌ی نوێ
ده‌خرێته به‌رده‌ست.
-
له ته‌جروبه و ئه‌زموونی نووسه‌ران و وه‌رگێڕان چ
كورد و چ بێگانه كه‌ڵك وه‌رگرێ. گه‌لێك وتار و نووسراوه و په‌رتووك
له بواری وه‌رگێڕان به زمانه جۆربه‌جۆره‌كان نووسراوه كه ده‌كرێ
سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌زموون.
-
هه‌وڵ بدات به‌راوردی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی
وه‌رگێڕدراونه‌ته كوردی له‌گه‌ڵ زمانی ده‌ستپێكیاندا بكات. زۆر
به‌رهه‌م له ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، فه‌ره‌نسایی، سویدی، نه‌رویجی،
دانیماركی، ئیتالی، ڕووسی، توركی، عه‌ره‌بی، فارسی و هتد كراونه‌ته
كوردی كه ده‌كرێ ته‌جروبه‌ی باشیان لێ وه‌رگیرێ.
-
له سه‌ره‌تادا هه‌وڵ بدات ده‌قی كورت وه‌ربگێڕێ.
زۆر ئاساییه كه وه‌رگێڕانه‌كه‌ی كرچوكاڵ بێت. بێگومان ورده‌ورده
باشتر و باشتر و به‌پێزتر و پاراوتر ده‌بێت.
-
هه‌وڵ بدات له كاتی نووسیندا ڕه‌چاوی یه‌ك شێوه
ڕێنووس بكات. وشه‌یه‌ك له چه‌ند شوێندا به چه‌ند جۆری جیاواز
نه‌نووسێت.
-
بێگومان زانینی زمانی زیاتر ئاستی لێهاتوویی و
كارامه‌ییی مرۆڤ له زمانه‌وانیدا ده‌باته سه‌ره‌وه.